یاسای ۲٥ مادەیی دژە تیرۆر لە پارلمانی تورکیا واژۆ کرا

پارلمانی تورکیا یاسای ۲٥ مادەیی دژە تیرۆری دوای کۆتایی هاتن بە دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، پارلمانی تورکیا یاسای ۲٥ مادەیی دژە تیرۆری دوای کۆتایی هاتن بە دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە واژۆ کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ماوەی دوو ڕۆژە کە ئەم یاسایە لە پارلمانی تورکیا قسە و گفتوگۆی لە سەر دەکرێت و دواجار بە زۆرینە دەنگی پێدرا. یاساکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە پێشنیار کرابوو.

ئەم یاسایە لە ڕووی ئەمنییەوە دەسەڵاتی زۆر بە دەوڵەت و سەرۆک کۆمار دەدات و ئەردۆغان دەتوانێت هەر کات بیەوێت بۆ ماوی ۳ ساڵ دۆخی نائاسایی ڕابگەیەنێت و هەموو ئەو کارانەش ئەنجام بدات کە لە ۲ ساڵی ڕابردوو لە ژێر چەتری ئەو فەرمانە ئەنجامی دا و سەدان هەزار کەسی بە تۆمەتی ئەمنیەتی یان زیندانی کرد یان لە کار دوور خستەوە.

پارلمانی تورکیا یاسای ۲٥ مادەیی دژە تیرۆری دوای کۆتایی هاتن بە دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە واژۆ کرد.

News Code 20543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =