هێرشی ئینترنتی بۆ سەر سیسته‌مە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ئەگەری پێشل کردنی بەرجام

بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن کە پێنتاگۆن پلانێکی ئامادە کردووە تاکوو دەوڵەتی ئۆباما ئامادەیی پێویستی بۆ ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران ببێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لە زاری بەرپرسانی ئەمریکایەوە نووسی: ئەمریکا لە ئەگەری پێشێل کاری لە پرۆسەی جێبەجێ کردنی بەرجام و پێبەند نەبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لە هێرشی ئینترنتی لە دژی ئێران بەهەرە دەبات.

ئەم ڕۆژنامەیە دەنووسێت: بەرپرسانی ئەمریکایی وتوویانە لە ئەگەری شکست هێنانی بەرجام هێرشێکی بەرفراوانی ئینترنتی لە دژی سیسته‌مە ناڤۆکییەکانی ئێران ئەنجام دەدەن.

ئەم ڕۆژنامە لە درێژەدا دەنووسێت: ئەم پلانە بە ناوی "نیترۆ زئۆس" و بۆ بە ئامانج کردنی سیستمە مووشەکییەکان، سیسته‌مە پەیوەندییەکان و بەشە کلیدییەکانی سیسته‌می ناڤۆکی ئێران ئامادە کراوە و لە ئەگەری پێشل کاری لە لایەن ئێرانەوە ئەم پلانە جێبەجێ دەکرێت.

بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن پێنتاگۆن ئەم پلانەی ئامادە کردووە تاکوو دەوڵەتی باراک ئۆباما ئامادەیی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێرانی ببێت.

هەروەها ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەمریکا (سیا)ش پلانێکی دیکەی ئامادە کردووە کە ژێرخانە ناڤۆکییەکانی ئێران لە فرۆدۆ دەکاتە ئامانج.

شایانی باسە کە چەند ساڵ پێش ئێستا وایرۆسی ستاکس نێت دزەی کردە نێو سیسته‌می ناڤۆکی ئێران کە کارێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو.

 

News Code 2054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =