ئەنقەرە گەمارۆکانی ئەمریکا دژە ئێران پەیڕەو ناکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە واشنتۆنی وتووە کە ئەنقەرە گەمارۆکانی ئەمریکا دژە ئێران پەیڕەو ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حوڕییەت، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە واشنتۆنی وتووە کە ئەنقەرە گەمارۆکانی دژی ئێران پەیڕەو ناکات.

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە دیداری خۆی لە گەڵ جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا لە حەوتەی ڕابردوو لەوبارەیە، وتی: پێیانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە پەیوەستی ئەو گەمارۆیانە نابین.

وتیشی هاوکاتی ڕوون کردنەوەی هۆی پێرەو نەکردنی ئەو گەمارۆیانە، پێمان وتوون کە گەمارۆکانی ئەمریکا بە نابەجێ دەزانین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٨ی مانگی مارچی ئەمساڵی زایینی (١٨ی گوڵان) بە بیانووی بێ بنەما و بە شێوەی یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران چووە دەرێ و هەڕەشەی کرد کە گەمارۆکانی واشنتۆن لە دژی تاران کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە و لە کاتی دەوڵەتی پێشووی ئەو وڵاتە هەڵپەسێردرابوو، دادەسەپێنێتەوە.

News Code 20502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =