تورکیا لە هاوسنووریی داعش نەترسا لە کورد دەترسێت

هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دەڵێت: "تورکیا بە هاوسنووریی داعش بێ تاقەت نەبووە بەڵام بە کوردەکان بێتاقەتە."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئانادۆڵۆ؛ سەلاحەدین دەمیرتاش لە میانەی دیدارەکانی ئەسینای پایتەختی یۆنان، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەلێکسیس چپڕاس دیداری کرد.

کۆبوونەوەکە وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەوانانی دایەوە و وتی: "کۆبوونەوەکە زۆر دۆستانە بەڕێوە چوو. بەتایبەت لەبارەی پێشهاتەکانی تورکیا و لێشاوی پەنابەرانی سووریا گفتوگۆمان کرد. هەروەها ڕەوشی ئەورووپامان بەگشتیی تاوتوێ کرد."

هاوسەرۆکی هەدەپە راشیگەیاند کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پرسی شەڕی سووریادا هەنگاوێکی وەهای بەرجەستە نەکردووە و وتی کە تورکیا و یەکێتیی ئەورووپایش لەم بابەتەدا رۆڵی باشیان نەنواندووە.

دەمیرتاش کە تورکیای بە هەڵوێستی لایەنگیرانە لە مەیدانی سووریا تۆمەتبار کرد، وتی:"ئەم بارودۆخەی ئێستا پێی گەیشتووین ئیتر راستییەکی حاشاهەڵنەگرە."

ئەویش هەڵوێستی تورکیایە کە ساڵانێکە بە جووڵە و هێرشەکانی داعش لە سنوورەکەیدا سەغڵەت نەبووە. بۆ نموونە کۆبانێ، عەفرین، عەزاز و چەند ناوچەیەکی تر، داعش و رێکخراوانی وەک ئەو هەبوو. ئەو بارە حکوومەتی ئاک پارتی، سەغڵەت و بێزار نەکرد.

وتیشی: نە ئەردۆغان و نە داودئۆغڵو لەو کاتەی داعش بانگەوازی بۆ دەوڵەتی خەلافەت کرد هیچ نیگەرانییەکیان نەبوو. نەشیانوت کە هێرشی سەربازی دەکەن. بێگومان ئەگەر داعش دەوڵەتێک لە تەواوی سووریادا دابمەزرێنێت، ئەوە داودئۆغڵو یەکەم سەرۆک وەزیران دەبێت کە دانی پێ دا بنێت بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی کوردەکان هەندێک بەرەوپێش دەچن و ناوچەکە لە داعش پاک دەکەنەوە، خەریکە تورکیا پەلکێشی شەڕەکە دەکەن. ئەوانە سیاسەتی مەزهەبی دەکەن".

دەمیرتاش رایگەیاند کە حکوومەتی وڵاتەکەی هەوەسێکی زۆری بۆ شەڕ هەیە. ناوبراو هەروەها لەبارەی پەنابەرانەوە وتی: "پەنابەران لە بۆشایی ئاسمانەوە نایەن. هەروەها بە ئارەزووی خۆیان نییە کە ماڵ و حاڵ جێ دەهێڵن. ئەگەر ئێوە کێشەی کورد و کێشەکانی سووریا چارە نەکەن، ئەوە پێشگرتن لەو لێشاوە مەحاڵە".

News Code 2050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =