کڵاو سپییەکان تاوانباری جەنگین

موفتی باڵای سووریا ئاماژەی بە دەرباز کردنی کڵاو سپییەکان لە لایەن ئەمریکا، زایۆنییەکان و ڕۆژ ئاواییەکانەوە کرد و وتی: ئەمانە تاوانباری جەنگین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، ئەحمەد بەدرەدین حەسون، موفتی سووریا ڕایگەیاند کە ئەندامانی گرووپی کڵاو سپییەکان تاوانباری جەنگین و داوا لە بەرپرسانی سووریا دەکەم بەدوادا چوونیان بۆ بکەن.

ئەو زیادی کرد: کڵاو سپییەکان ئاوارە نین بەڵکوو جەنایەتکارن. لە سووریا و ڕووسیا داوا دەکەم کڵاو سپییەکان بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن. 

موفتی سووریا وتی: کڵاو سپییەکان ئەوانەن کە لە دۆما و شارەکانی دیکە چەکی کیمیایان بە کار هێنا. بە تایبەت لە هێرشە کیمیاییەکانی حەڵەب و ئەدلەب.

حەسون ئاماژەی دا کە کڵاو سپییەکان زۆربەیان شارەزان و خولی ڕاهێنانی کیمیایان بینیوە و لە ژێر ناوی کاری مرۆڤانە جەنایەتیان کردووە.

ئەو جەختی کرد: مادە کیمیاییەکان لە دژی خەڵکی ئاسایی بە کار هاتوون. دەمەوێت بپرسم بۆچی ئەوان لە سووریا ڕادەکەن و نایانەوێت بگەڕێنەاە بۆ سووریا، وڵام ئەوەیە کە ڕۆژئاوا دڵی بەم کەسانە بۆ لەناو بردنی سووریا خۆش کردبوو.

News Code 20494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =