جیهان هەڵوێستی توندتر لە ئەمانەی ئێوەی بیستووە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە توویتێکدا بە قسەکانی ئەم دواییانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دژی ئێران, کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی توویتێرەکەیدا بەم شێوەیە وەڵامی بەرپرسانی کۆشکی سپیی دایەوە:

ئێمە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا بێ خەیاڵین. جیهان هەڵوێستی توندتر لە ئەمانەی چەند مانگ پێش بیستووە. ئێرانییەکانیش ٤٠ ساڵە هاوشێوەی ئەو قسانە دەبیستن. ئێمە هەزاران ساڵە کە لێرەین و ڕووخانی چەندین ئیمراتۆریمان بینیوە، لەوانە ئیمپراتۆری خۆمان کە تەمەنی لە بڕێک وڵاتەکان درێژتر بو. هۆشتان بێت.

News Code 20484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =