هەوڵی بارزانی بۆ نزیکبوونەوە و ئاشتەوایی لە گەڵ ڕەوتە شیعەکانی عێراق

رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەوڵی مەسعوود بارزانی بۆ ئاشتەوایی و باشتر کردنی پەیوەندیی ڕەوتە سیاسییەکانی شیعەی عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی "الشرق الاوسط"، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ڕەوتە سیاسییەکانی شیعە و کوردی عێراقی هەوڵ دەدەن کە بە یەکگرتووییەوە هاوپەیمانییەکی گەورەتر لە پەرلەمانی عێراق پێکبهێنن.

لەمناوە کەسایەتییەکی سیاسی عێراقی جەختی کرد کە هەموو ڕەوتە شیعەکانی ئامادەبووی پەرلەمان کە بریتین لە "سائێرۆن، فەتح، نەسر، دەوڵەتی یاسا و حیکمەی نیشتمانی" لە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەبێ لە هەموو ڕەوتە سیاسییەکان و لەوان ڕەوتە کوردی و سوننەکان پێکهاتبێت، هاوڕان بۆ ئەوەی هیچ ڕەوتێک نەخرێتە پەراوێزەوە.

"الشرق الاوسط" ڕاپۆرتی داوە کە ئەم پرسە یەکگرتنەوە و نزیکیی ڕەوتە شیعە و کوردەکان پشتڕاست دەکاتەوە و دیدارگەلی ئەم دواییەی وەفدی شیعە لە گەڵ مەسعوود بارزانی دەتوانێ هاوپەیمانیی مێژوویی شیعە و کەردی بە دواوە بێت.

بە وتەی ئەو رۆژنامەیە لە ئێستادا مەسعوود بارزانی هەوڵی نزیک بوونەوە و باشتر کردنی پەیوەندیی لە گەڵ ڕەوتە شیعەکان دەدات کە لە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان لە گەڵ کوردستان ئاڵۆز ببوو.

News Code 20472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =