کڵاوسپییەکان سیخوڕی عەرەب لە سووریا دەرباز دەکەن

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە کڵاو سپییەکان لە باشووری سووریا سیخوڕی وڵاتانی عەرەبی تەنیشت کەنداوی فارس دەرباز‌ دەکەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئەلمەیادین ڕایانگەیاند کە لە ژێر ناوی فریاگوزاری مرۆڤی، کڵاو سپییەکان لە باشووری سووریا ئەندامانی سیخوڕی وڵاتانی عەرەبی لە کەنداوی فارس دەرباز‌ دەکەن.

ئەوان زیادیان کرد: نزیک بە ۲۲۰۰ ئەندامی کڵاو سپییەکان لە ڕاستیدا هێزی عەرەبستان و ئیمارات و قەتەرن. ٨۰۰ کەسیان بۆ وڵاتانی ئەمریکا و کانادا و وڵاتانی ئەورووپایی ڕەوانە دەکرێن.

هەروەها ئاماژەیان داوە: هێزەکانی ژێر چاودێڕی کڵاو سپییەکان شارۆمەندی وڵاتانی جۆراوجۆرن. ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری سووریاوە بۆ سنووری ئەردۆن دەرباز کراون زیاتر ۳ هەزار کەسە. لەم نێوانە زۆربەی ئەندامانی دەزگای هەواڵگری وڵاتانی عەرەبیش دەرباز کراون.

ئەوان جەختیان کردووە کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە ژێر فەرمانی ئەمریکا و ناوەندێک لە عەمان ئەننام بووە.

News Code 20463

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =