پارلمانە عەرەبییەکان داوای پشتیوانی کردنی فەلەستین دەکەن

سەرۆکانی پارلمانی وڵاتانی عەرەبی داوایان کرد کە پشتیوانییەکان لە خەڵکی فەلەستین و دژایەتی یاسای وڵاتی یەهود زیاتر بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەلەستین، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی بە پەلە لە میسر، سەرۆکانی پارلمانی وڵاتانی عەرەبی داوایان کرد کە پشتیوانییەکان لە خەڵکی فەلەستین و دژایەتی یاسای وڵاتی یەهود زیاتر بکرێت.

عەلی عەبدولعال، سەرۆکی پارلمانە عەرەبییەکان و سەرۆکی پارلمانی میسر جەختی کرد کە ئامانج لەم کۆبوونەوە بە پەلە لێکدانەوەی دۆخی فەلەستین و جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنییە.

لەم کۆبوونەوە ئەنجامی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ شاری قودس و واژۆ بوونی یاسای وڵاتی یەهود لێکدرایەوە و گفتوگۆی لە سەر کرا.

مەزروق غانم، سەرۆکی پارلمانی کوەیتش ڕایگەیاند: کاتێک ئەم کۆبوونەوە کرا چاوەڕوانی ئەوە بووین بزانین چی دەبێت، پرسی فەلەستین پرسی هەمیشەیی ئێمەیە و یەکجار بۆمان گرنگە.

ئەو زیادی کرد: هەرکات ئێمە بێ دەنگ دەبین، دوژمن هێرش دەکات و کاتێک سیاسەت دەکەین باڵوێزخانەکان بۆ قودس دەگوازێتەوە، بەڵام هەر کۆبوونەوەیەک بە ناوی فەلەستینەوە بکرێت ئەوان توڕە دەکات.

غانم هەروەها داوای کرد تاکوو بڕیاری تووند لە دژی ئێسڕائیل بدرێت و پشتیوانی فەلەستینییەکان بکرێت.

سەرۆکانی پارلمانەکانی لیبی، جەزایەر، یەمەن، ئەردۆن، سودان و سومالییش داوایان کرد کە دژی ئیسڕائیل بوەستنەوە و هەنگاوەکانی ئەمریکا لە ژێر ناوی ڕێککەوتنی سەدە ئیدانە بکرێت.

News Code 20441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =