تەقینەوەیەک لە دەڤەری باکووری حەڵەب ڕووی دا

سەرچاوەیەکی مێدیایی لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە گوندی قلقل لە دەڤەری باکووری پارێزگای حەڵەبی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی لەبنانی نەشرە، تەقینەوەیەک لە دەڤەری باکووری پارێزگای حەڵەب لە سووریا رووی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەو تەقینەوە لە گوندی قلقل هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج لە دەڤەری باکووری حەڵەب ڕووی داوە.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئەو تەقینەوەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی دیمۆکڕاتیکی کوردی سووریا کوژران و بریندار بوون.

تا ئێساتا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

News Code 20423

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =