بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە نووسنگەی ڕاگەیاندنی حیکمەتی نیشتمانی، نووری مالکی، سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی حیکمەتی نیشتمانی دیداری کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق، ئەنجامی هەڵبژاردن و پڕۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو لە لایەن هەر دوو لاوە بە وردی قسە و گفتوگۆی لە سەر کرا.
هەر دوو لا لەم کۆبوونەوە جەختیان کرد لە وڵام دانەوەی بە پەلەی دەوڵەت بە داواکارییەکانی خەڵک، خزمەتگوزاری و پەرە دانی بە پەلە بە کەرتی ئابووری و بازەرگانی و هەلی کار لە عێراق.
نووری مالکی لە هەنگاوی ئەمنی دەوڵەت بۆ کۆنترۆڵی دۆخەکە پشتیوانی کرد و وتی: کەسانی بەکرێگیراو و فرسەت خواز لە دوای ئەوەن کە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان و داواکاری خەڵک بە ڕووخاندنی مڵک و ماڵی گشتی بگۆڕن.
حەکیم و مالکی لەم دیدارە ئاماژەیان بە هەوڵی بێ وچانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان لە ژێر چاودێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان و حزبە سیاسییەکان کردو سپاسیان کرد.
هەر دوو لا جەختیان کرد کە هەرچی زووترە دەبێت ئەنجامی ژمارنەوەی دەنگەکان ڕابگەیەندرێت و بڕوا و متمانە بۆ خەڵکی عێراق بگەڕێتەوە.
حەکیم لەم دیدارە وتی: هەر دوو لا پێگیرن لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی و ئەمە تەنیا ڕێگەچارەی دەرباز بوونی عێراق لە هەموو کێشەکانیەتی.
ئەو زیادی کرد: لە لایەن هەر دوو بەرەی حکومی و ئۆپۆزیسیۆن ڕوانگەی هاوبەشی باش بۆچارەسەر کرنی قەیرانەکان هەیە و دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانیش باشترین ڕێگە بۆ تەوازۆنی سیاسی لە وڵاتە.
Your Comment