پلانی بۆمب نانەوە لە کۆبوونەوەی گرووپی مونافقین‌ داڕێژرابوو

دەزگای سیخۆریی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە بە ئاشکراکردنی زانیاریگەلێکی گرینگ، هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دانیشتنی گرووپی مونافقینی لە پاریس پووچەڵ کردۆتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تایمز ئاڤ ئیزرئیل، میدیاکانی ئیسرائیلی رۆژی پێنج شەممە پاگەندەیان کرد کە دەزگای سیخۆریی ڕژیمی زایۆنی (مووساد) مانگی ڕابردوو بە ڕادەست کردنی زانیاری گرینگ بە بەرپرسانی هاوپەیوەندی فەڕەنسی، ئەڵمانی و بەلژیکی، بووە هۆی دەستگیرکرانی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی و پووچەل کرانەوەی هێرشی بۆمب نانەوە لە هاوێری پاریس.

میدیاگەلی ڕژیمی زایۆنی ئیدعایان کرد کە دەستگیرکراوەکان هەوڵی بۆمب نانەوە لە دانیشتنی رۆژی ٣٠ی ژوئەنی گرووپی مونافقین-یان داوە.

کەناڵێکی هەواڵی ئیسرائیلی ناسراو بە "هێدشات"یش بە بێ ئاماژە بە سەرچاوەگەلی هەواڵی خۆی پاگەندەی کرد کە مووساد بە هاوکاریی دەزگای سیخۆریی وڵاتانی بەلژیکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێشگری کردووە لەو بۆمب نانەوەدا.

بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە پاش ئیدعای بۆمب نانەوە لە دانیشتنی مونافقین کە هاوکات لە گەڵ سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە سویسرا بوو، وتبووی: لە رۆژانی ڕابردوو، ڕژیمی زایۆنی ئێران گرووپی تیرۆریستیی خۆی بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی ڕەوانەی فەڕەنسا کردووە و رێنوێنیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئەستۆی دیپلۆماتێکی ئێرانی لە نەمسا بووە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە کاردانەوە بە دەستگیرکرانی دیپلۆماتی ئێرانی نووسی: "چەندە سەر سووڕهێنەرە کە هاوکاتی سەفەری ئێمە (وەفدی ئێرانی) لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەورووپا، باس لە ئۆپەراسیۆنی پاگەندەیی ئێران دەکرێت و کەسێکیش دەستبەسەر دەکرێت. ئێران بە ڕاشکاوی توندوتیژی و تیرۆریزمی لە هەموو جێیەکدا ئیدانە کردووە و ئامادەیە وەڵامی تەواو نیگەرانییەکان لەوبارەیە بداتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەوبارەیە وتی: کەسە دەستگیرکراوەکان لە بەلژیکا لە ئەندامانی ناسراوەی گرووپی مونافقینن و ئامادەین کە بە ئاراستە کردنی بەڵگە بۆ ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکان و لایەنە ساراوەکانی ئەو سناریۆیە هاوکاری بکەین.

شایانی باسە ئیدارەی دادستێنی بەلژیکا لە رۆژانی ڕابردوو لە بەیانییەیەکدا لە دەستگیری ژن و مێردێکی بەلژیکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی هەواڵی دا و پاگەندەی کرد کە ئەو دوو کەسە دەیانەویست بە تەقینەوەی بۆمب کۆبوونەوەی ساڵانەی مونافقین کە ڕۆژی شەممە ٩ ی پووشپەڕ لە شاری ویلپنت بەڕێوە چوو، تێک بدەن.

News Code 20374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =