دەبێ پشک پشکێنەی سیاسی لە عێراق کۆتایی بێت

سەید عەمار حوکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە دانیشتنی سەرۆک حزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کە لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەچوو خوازیاری کۆتایی هێنان بە پشک پشکێنەی سیاسی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەشداری دانیشتنی سەرۆک حزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کە لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوەچوو، بوو.

بەشداربووان لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە تەنگەژەکان و کێشەگەلی بەردەم عێراق و لەوان دۆز و ویستی خۆپیشاندەران، ئەنجامی بەرایی بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان و ڕەوتی گفتوگۆکانی ئێستا بۆ پێکهێنانی دەوڵەت ڕایان گۆڕیەوە.

حەکیم لەو دانیشتنەدا بە ئاماژە بە گرینگیی دەرچوونی عێراق لە قەیرانەکانی ئێستا، داوای لە هەمووان کرد کە پابەند بن بە بەرپرسایەتیان هەمبەر بە گەلی عێراق و وەدی هێنانی ئامانجەکان و جێبەجێ کردنی ویستەکانیان.

ناوبراو هەمدیسان پێداگری کردەوە لە پێویستیی قۆناغی بەردەم بە دەوڵەتی زۆرینە و جەختیشی کرد: دەبێ کۆتایی بێنین بە پشکبەندییە سیاسییەکانی عێراق.

هەروەها ئامادەبووانی ئەو دانیشتنەش جەختیان لە پابەندبوون بە ئەنجامی بەراییەکانی بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن کرد.

ئامادەبووان بە ئاماژە بە ویست و داواکاریی خۆپیشاندەران، سەبارەت بە پێکهێنانی بنکەی قەیران لە پارێزگاکان و وەزارەتخانەکان بە مەبەستی تاوتوێ کردنی پێداویستیی خەڵکی و هەنگاوەکان بۆ چارەسەریان گفتوگۆیان کرد.

News Code 20366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =