۸ ئەندامی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا کوژرا

سوپای تورکیا لە میانەی ڕاگەیەندراوێک پاگەندەی کرد کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دوێنێ لە میانەی ڕاگەیەندراوێک پاگەندەی کرد: لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی خواخورک و مەتینا لە هەرێمی کوردستان ٨ تیرۆریست کوژران.

شایانی بایە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە دژی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران درێژەی هەیە.

سوپای تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوو بە بیانۆی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هێرشی کردووە سەر قەندیل، ئەنقەرە ڕایگەیاندووە کە فەرماندەکانی پەکەکە لە قەندیلن و تاکوو گرتنی هەموو ناوچەی قەندیل لە شەڕ بەردەوام دەبێت.

News Code 20334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =