پێکهاتنی کابینەی دەوڵەتی عێراق بێ پارتی و یەکێتی ئەستەمە

ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكانی یەكێتی رایگەیاند: وەك جارەكانی پێشوو ئەمجارەش زۆر ئەستەمە كابینەی حكومەتی عێراق بەبێ‌ كورد بەتایبەتی یەكێتی ‌و پارتی پێكبهێنرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەعدی ئەحمەد پیرە لە دیدار لەگەڵ وەفدێکی  وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕاگەیاند: لەكاتێكی گونجاودا سەردانی هەرێمی كوردستانتان كردووە، كە هەڵبژاردن تەواوبووەو هاوكاتی گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكانی عیراقە بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەت.

وتیشی: هەوڵدەدەین لە ئایندەیەكی نزیكدا بەوەفدێكی یەكگرتوو  بچینەوە بەغداو لە گەڵ ئەو لایەنانەدا گفتوگۆو سیاسەت دەكەین كە دەستور جێبەجێ دەكات ‌و مافەكانی گەلی كوردستان دەستەبەر ئەكات ‌و كێشەی مووچە و بودجەو مەشق‌و پڕ چەككردنی هێزی پێشمەرگەو نەوت‌و گازو  مادەی ۱۴۰و كێشەكانی تر چارەسەر بكات.

News Code 20332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =