فیلمی ئایلان لە فستڤاڵی ئیتالیا باشترین خەڵاتی وەرگرت

فیلمی ئایلان لە دەرهێنەری جوبڕائیل ئەبوبەکر خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتی ئیتالیای مسۆگر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە خەندان، فیلمی ئایلان لە دەرهێنەری جوبڕائیل ئەبوبەکر خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتی ئیتالیای مسۆگر کرد.

ئەم فیلمە لە لایەن زانکۆی نۆلج بەرهەم هاتووە و لە یەکەم بەشداری فستیڤاڵی جیهانی تراک سینماتۆگرافی ئیتالیا باشترین خەڵاتی فیلمی پێشکەش کرا.

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه‌ له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی تاراوگه‌ ده‌گرنه‌به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون به‌ڵام له‌وێ‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن بە ئەورووپا، كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته‌ قوربانی.

فیلمی سینه‌ماییی (ئه‌یلان) له‌ لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بووبه‌كره‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه‌ و هه‌روه‌ها ئالان ڕۆژبه‌یانی كاری گرافیک و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ‌ كردوووه‌.

دواهه‌مین فیلمی سینه‌ماییی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر فیلمێک بوو به‌ ناوی (بێده‌نگیی ئاسمان) كه‌ له‌ كه‌متر له‌ ساڵێكدا له‌ ۵۴ فێستیڤاڵی سینه‌ماییی جیهانیدا به‌شداری كرد ‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا.

جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر ڕه‌حمان له‌ دایك بووی ساڵی ۱۹۸۳ی شاری هه‌ولێره‌ و له ‌ساڵی ۲۰۰۱ه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی ۴۰ كورته‌ فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه‌ و له‌ ۱۳ فیلمی سینه‌ماییی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه‌ و له ‌ساڵی ۲۰۱۰ه‌وه‌ كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.

News Code 20319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =