ئێران بەند ناکرێت/بەرخودانی زیرەکانەی ئابووری لە بەرانبەر گەماڕۆکان

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کەس ناتوانێت ئێران زیندانی بکات و خۆڕاگری زیرەکانەی ئابووری لە بەرانبەر گەماڕۆکان لە بەر دەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێه، ئێسحاق جەهانگیری لە کۆبوونەوەی باڵوێزی وڵاتانی بیانی لە تاران وتی: ئێران دوای دانوستانێکی زۆر و ئاڵۆز بە بەرجام گەیشت و هەموو جیهانیش دەزانێت ئێمە پێبەند بووین بە ڕێککەوتنەکە. کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنێکی نێونەتەوەیی هۆشدارێکی جدی و مەترسیدار بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهانییە.

ئەو زیادی کرد: ئێستە ئەمریکا شەڕی ئابووری لە دژی خەڵکی ئێران دەست پێ کردووە و ئەمەش ئاشتی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە ئەویش بە بیانۆی بێ بنەما. ئەمریکا لە ٦۰ ساڵی ڕابردوو هەڵەی زۆری لە دژی خەڵکی ئێران کردووە، بەڵام خەڵکی ئێران چۆکیان نەداوە و خۆڕاگر بوون. دۆخێکی سەخت لە بەردەم خەڵکی ئێرانە بەڵام بە مانای دروست کردنی قەیران بۆ ئێران نییە.

جەهانگیری جەختی کرد: ئێمە تەنیا بۆ ئەم دۆخە نوێیە پێویستمان بە ڕێکاری نوێیە،خەڵکی ئێان باش دەزانێت چۆن خۆی لە دۆخە سەخت و ئەستەمەکان ڕزگار بکات. هەمووشمان لە هەر لایەن و حزبێک پێکەوە یەکگرتووین. ئێمەی رێکاری خۆڕاگری زیرەکانەی ئابووریمان لە بەرانبەر گەماڕۆکانی ئەمریکا لە بەر گرتووە.

ئەو ئاماژەی دا: ئێران ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۰۰ ملیار دۆلار گەڵاڵەی ئامادەی لە بەشی نەوت و گاز هەیە کە سەرمایەدانەری لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان دەکات. ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای خەزەر و سنوورەکانی دیکە ڕێگەی تڕانزیتی جیهانە و بە هیچ لەونێک نتوانن ئێران بکەنە زیندان، هەروەها ئێران هێزێکی مرۆڤی خوێنەواری لە ئاستی زانستی جیهانی هەیە کە بەردەوام لە خزمەتی وڵاتەکەیانن.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: ڕاگرتنی هەناردە کردنی نەوتی ئێران خەیاڵێک زیاتر نییە. ئێمە لە دەوڵەت خۆمان بۆ خراب ترین دۆخ ئامادە کردووە. ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ۹۰ ملیار دۆلار هەناردە کردنی نەوتی و گازیمان هەبووە. ئێمە پێویستمان بە بازەرگانی هەیە و بەردەوامیش دەبین لە هەناردە کرڕنی بەرهەمەکانی خۆمان.

لە کۆتایدا وتی: وەک دەوڵەتی ئێران سپاسی هەموو ئەو وڵاتانەی دەکەین کە دژی بڕیارەکەی ترامپ وەستاون. بەڵام ئەو کۆمپانییەی ئێران بەجێ دێڵێت دەبێت ئەوەش بە باشی بزانێت کە ئەم ڕەفتارە لە مێژوودا دەمێنێتەوە و بۆ خۆیان خراپە. ئێمە ڕەنگە بە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام تووشی بەرز و نزمی ببین بەڵام خۆمان ئامادە کردووە و پلانمان بۆ هاوردە کردن و هەناردە کردن و فرۆشی نەوت هەیە و هیوادارین بە یارمەتی وڵاتانی هاوپەیمان کارەکان بە باشی ئەنجام بدەن.

News Code 20307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =