ئەمساڵ ۱۹۲۵ کەس لە کوردستانەوە بەشداری حەج دەکەن

بەڕێوەبەری گشتی حەج و زیارەتی کوردستان وتی: ئەمساڵ ۱۹۲۵ لە کوردستان و لە چوارچێوەی ۱٤ گرووپ بەشداری حەج دەکەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هاشم نازمی جەلال ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ۱٤ کاروانی حاجی ئەمساڵ لە کوردستانەوە بەشداری ڕێوڕەسمی خانەی خودا دەکەن.

ئەو زیادی کرد: لەم ڕێژەیە ٤ کاروان لە سنە، ۳ کاروان لە سەقز، ۳ کاروان لە مەریوان و سەوڵاوا، دوو کاروان لە بانە، یەک کاروان لە قوروە و دێولان و کاروانێک لە بیجاڕ سەردانی حەج دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و زیارەتی کوردستان وتی: لە سەرەتا پشکی کوردستان ۱٥۰۰ کەس بوو کە بە هۆی پێشوازی خەڵک بۆ هەزار و ۹۲٥ کەس بەرز بووەەوە.

ئەو ئاماژەی دا: لەمساڵ ٤۷ کەس وەک هاوڕێ ڕێنوێنی حاجییەکان دەکەن، ۱٤ مامۆستا، ۷ موعین، ۳ موعینە و ۷ پزیشک. سەرجەم ۱۰۲ ئۆتل بۆ حاجیانی ئێران گیراوە کە ٨۲یان لە مەکەیە و ۲۰ ئۆتێلیان دە مەدینەیە.

نازمی جەلال زیادی کرد: بڕیار وایە کە هەموو حاجییەکان لە هەمەدانەوە بە فڕۆکە سەفەری عەرەبستان بکەن. زۆربەی حاجییەکانی کوردستان یان نەخوێنوارن یان ئەوەی خوێندنی باش نازانن بەڵام بە شێوازی جۆراوجۆر وانەیان بۆ ڕێکخراوە.

ئەو لە کۆتایدا وتی: ئەمساڵ هەزار و ۱۳۵ کەسیان نەخوێنەوارن، ۲۹۴ کەس تاکوو سەرەتایان خوێندووە، ۸۵ کەسیان لیسانسن و ۳۵ کەسی دیکەشیان ماستەر و دوکتورن. میانگینی تەمەنی حاجیانی ئێران ٦٥ ساڵە و حاجیانی کوردستان ٦۳ ساڵ.

News Code 20291

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =