سیاسەتی ئەمریکا بۆ فەلەستین نایێتە دی/حەج؛ تێکڵاوی دین وسیاسەتە

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: هەموو موسڵمانان مافیان بە مەکە و مەدینەوە هەیە و ئەو حکوومەتەی کە ڕێگری لە حەج دەکات «صدعن‌سبیل‌الله» کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ۲۵ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی حەج چوونە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران.

وتیشیان: حەج گۆڕەپانێکی کردەوەییە کە تێکڵاوی دین و سیاسەت، دنیا و دواڕۆژ، مادی ومەعنەوی نیشان دەدات.

 ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: مەکە هی هەموو موسڵمانانە. نابێت کەس وابزانێت دەتوانێ هەر جۆرێک حەز  دەکات دەتوانێ لەم نیشتمانەدا بجووڵێتەوە. هەموو موسڵمانان بەرانبەر مەکە و مەدینە یەکسانن و مافی یەکسانیان هەیە. ئەوانەی دەڵێن سیاسەت لە ئیسلام جودایە، لە ئیسلام تێنەگەیشتوون.

وتیشیان : ئەمرۆ جیهانی ئیسلام پیویستی بە یەک دەنگی هەیە.دووبەرەکی قەدەغەیە، چونکوو دوژمن تەرکیزی کردووەتە سەری.

ئەوەشیان وت کە دوژمن لە لایەکەوە گوشار دەخاتە سەر یەمەن ، فەلەستین و سیاسەتێکی شەیتانی داڕشتووە کە ناوی لێنراوە مامەڵەی سەدە. هەڵبەت دەبێ بزانن کە ئەم سیاسەتە هەرگیز نایەتە دی.

ڕاشیانگەیاند کە بە کوێری چاوی بەرپرسانی ئەمریکا  پرسی فەلەستین لە بیر ناکرێت و شاری بەیتولموقەدەس پایتەختی فەلەستین دەمێنێتەوە. ئەم خەونە کە دیویانە کە شاری بەیتولموقەدەس دەکەوێتە دەستی زایۆنییەکان، غەڵەتی بێ جێیە و ئەمە نایێتە دی و گەلی فەلەستین خۆڕاگرن.

News Code 20288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =