ئامادەیی کوەیت بۆ یارمەتیدانی دەوڵەتی عێراق لە خۆپیشاندان

ئەمیری کوەیت لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە کوەیت ئامادەیە یارمەتی عێراق بدات تاکوو لە کاریگەرییەکانی خۆپیشاندانەکان تێپەڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعالەم، شێخ سەباح ئەحمەد  جابر سەباح، ئەمیری کوەیت لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەیدر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان و دەرنجامەکانی گفتوگۆی کرد.

ئەمیری کوەیت ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکەی ئامادەیە یارمەتی عێراق بدات تاکوو لە کاریگەرییەکانی خۆپیشاندانەکان تێپەڕێت. ئەو هیوای خواست کە عێراق هەرچی زووترە لەم دۆخە تێپەڕێت و هەموو هەوڵەکانی بۆ یەکگرتوویی و خزەتگوزاری و پێشکەوتن تەرخان بکات.

عەبادیش لەم گفتوگۆیە سابارەت بە دۆخی ئەمنی باشووری عێراق دڵنیایی بە ئەمیری کوەیت دا.

ماوەی چەند ڕۆژە کە باشووری عێراق خۆپیشاندانی جەماوەری تێدا دەکرێت کە بە هۆی نەبوونی ئاو و کارەبا و بێکاری سەری هەڵداوە، لەم ماوەیە ٤ کەس کوژراوە و زیاتر لە ۳۱ پۆلیسی عێراقیش بریندار بوون.

دەوڵەتی بەغدا بە مەبەستی ڕازی کردنی خەڵک ۳.٥ تریلیۆن دیناری بۆ خزمەتگوزاری شاری بەسرە تەرخان کردووە.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی داوە تاکوو ڕوو لەو ناڕازیانە تەقە نەکرێت کە بە هۆی نەبوونی کار و ئاو و کارەبا خۆپیشاندانیان کردووە.

News Code 20280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =