کڕینی ٤٥ هەزار و ٤۰۰ تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان

بەڕێوەبەری شەریکەی دانەوێڵە و خزمەتگوزاری بازەرگانی کوردستان ڕایگەیاند: تاکوو ئێستە ٤٥ هەزار و ٤۰۰ تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان کردراوە.

جەماڵ سادقی بە ئاژاسی مێهر وتی: کڕینی گەرەنتی کراوی گەنمی جووتیارانی کوردستان لە ۱۰ی پوشپەڕەوە دەستی پێ کردووە، ئێستە لە شارەکانی کامیاران، سەوڵاوا، مەریوان، سەقز، بانە و بیجاڕ گەنمەکان ڕادەستی سیلۆکان دەکرێت.

وتیشی: تاکوو ئێستەش ٤٥ هەزار و ٤۰۰ تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان  کڕدراوە، زیاترین گەنم هی شاری سەقز بووە بە ۲٨ هەزار تۆن، کامیاران ۱۲ هەزار و ٥۰۰ تۆن، سنە ۲۳۴ تۆن و مەریوان ۳۷ تۆن گەنمیان بووە.

سادقی ئاماژەی دا: تاکوو ئێستە ۳۰۰ تۆن لە گەنمە کڕدراوەکان هەناردە کراوە و سەرجام ۸۶ ناوەندیکڕین لەسەرتانسەری پارێزگای کوردستان کاری کڕینی گەنم ئەنجام دەدەن.

بەڕێوەبەری شەریکەی دانەوێڵە و خزمەتگوزاری بازەرگانی کوردستان جەختی کرد: ۵۵۸ هەزار دۆنم لە خاکی کشت و کاڵی کوردستان گەنمی تێدا چێندراوە.

News Code 20243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =