وێنەیەکی تایبەتی لە ناوەندی کاکێشانی رێگەی شیری تۆمار کرا

٦٤ تەلەسکۆپی ڕادیۆیی لە ئەفریقای باشوور وێنەیەکی تایبەتی بە کوالیتی باڵایان لە ناوەندی کاکێشانی رێگەی شیری تۆمار کرد. ئەو پڕۆژەیە بە تێچووی ٣٣٠ ملیۆن دۆلاری جێبەجێ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە گیزمۆدۆ، ٦٤ تەلەسکۆپی ڕادیۆیی لە ئەفریقای باشوور وێنەیەکی تایبەتیان لە ناوەندی کاکێشانی رێگەی شیری تۆمار کرد.

زانایان و بیرمەندان ئەو وێنەیان بە بۆنەی کامڵ کردنی تەلەسکۆپی ڕادیۆیی "MeerKAT" بڵاو کردۆتەوە. ئەو تەلەسکۆپانە لە ڕاستیدا بەشێکن لە پڕۆژەی بەرزفڕانەی "Square Kilometer Array". ئامانج لەو پڕۆژەیە بەرهەم هێنانی گەورەترین تەلەسکۆپی جیهانییە کە لە ئەفریقا و ئۆسترالیادا جێگر دەکرێن.

بە گشتی وێنەکە پەرەنگگەلێک لە وردیلەکان نمایش دەدات. ئەو پەرەنگانە پێکهاتەگەلێکن کە لە هاوئاهەنگی لە گەڵ کونەڕەشە ناوەندییەکانی ئەو کاکێشانەدان. هێشتا ڕوون نییە چ شتێک بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی ئەو پەرەنگانە. بیرمەندان کۆمەڵێک گریمانە ئاراستە دەکەن؛ ڕەنگە ئەوان وردیلەگەلێک بن کە لە کونەڕەشەکان لە کاتی وەرسووڕاندا هاتبێتنە دەرێ، ڕەنگە ئەوان پەرەنگگەلی گەردوونی بن و تەنانەت ڕەنگە دیاردەیەکی تایبەتی نەبن.

ئێرین ڕیان یەکێک لە توێژەرانی ناوەندی "Goddard Space Flight Center"ی ناسا لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەو وێنەیە سەرسووڕهێنەرە، چونکە پەرەنگە باریکەلەکانی ناو ئەو وێنەیە هێماگەلێکی ئایدیاڵ لە بوونی بەستێنێکی مەگناتیسیی کاکێشانین. ئاوەها دیاردەیەک لە زۆربەی زانیارییە بان سوور و وێناییەکاندا نابیندرێت. زانیاری بە کوالیتی باڵا یارمەتیی توێژینەوە لە بەستێنگەلی مەگناتیسیی کاکێشانی و گرینگیان لە کامڵ‌بوونی کاکێشان دەدات.

هەر کام لە ٦٤ وەرگری "MeerKAT" دەوڵەمەندە بە ئانتێنی ڕادیۆیی ٤٤ فووتی. ئەو ئانتێنانە شەپۆلە ڕادیۆییەکان لە سەرچاوەی گەردوونی (وەک ناوەندی کاکێشانەکان) بە پەیوەستێکی زەمانی، کۆ دەکەنەوە و دەینێرن بۆ شوێنێکی ناوەندی. لە قۆناغی دواتر زانیاریی تەلەسکۆپەکان پێکەوە گرێ دەدرێنەوە و وێنەکە بەرهەم دێت.

بە گشتی MeerKAT بەشێکە لە پڕۆژەی بەربڵاوی Square Kilometer Array، هۆی ئەو ناولێنانەش ئەوەیە کە دەتوانێ یەک کیلۆمەتری دووجا زانیاری کۆکاتەوە و پێدەچێت کوالیتیی باندی ڕادیۆییەکەی زۆر لە تەلەسکۆپی هابێل زیاتر بێت.

تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی ئەو پڕۆژە کە پێکهاتووە لە ٢ هەزار دیشی ڕادیۆیی لە ناوچەی "کارۆ"ی ئەفریقای باشوور و "مۆرچیسۆن شایر"ی رۆژئاوای ئۆسترالیا دادەبەسترێت. لە درێژەی ئەو پڕۆژەیەدا ٣ هەزار دیشی ڕادیۆیی دیکە لە وڵاتانی ئەفریقی جێگر دەکرێت. تێچووی MeerKAT بە تەنیایی ٣٣٠ ملیۆن دۆلارە.

News Code 20242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =