بنکەکانی سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی فورات بۆردومان کرا

فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەکانی سوپای سووریایان لە ناوچەی ستراتژیکی هەجین لە رۆژهەڵاتی فورات بە توندی بۆردومان کرد و ئەو هێرشانە بووە هۆی کوژرانی ٤٠ سەربازی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، هێزەکانی سوپای سووریا هەوڵیان داوە لە ناوچەی دیرەزور بەرەو ئەبووکەماڵ و لەوێوە بەرەو ناوچەی ستراتژیکی هەجین لە رۆژهەڵاتی فورات کە لە بندەستی تیرۆریستانی داعشە، بچن کە لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش کراونەتە ئامانج و بە توندی بۆردومان کراون.

لەو هێرشانە لانی کەم ٤٠ سەربازی سووریا و لەوان چەندی ئەفسەری پلەبەرزی سووری کوژراون. هەروەها بە هۆی هێرشەکان سوپای سووریا ناچار لە پاشەکشێ بووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە فرۆکەکانی هاوپەیمانی پردی کاتی سەر ڕووباری فورات کە سوپای سووریا بۆ گەیشتنی بە هەجین هەڵی‌بەستبوو، بۆردومان کردووە و چیتر ئەو پردە بۆ بەهرە لێ‌وەرگرتن نابێت.

News Code 20233

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =