بیانووی نوێ ئەمریکا هاوپەیوەند  بەلابردنی گەماڕۆکانی سەر ئێران

مێدیایەکی ئەمریکایی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە بیانووی وەک تیرۆریزم و مافی مرۆڤ هۆشداری داوە بە بانکە ئەمریکاییەکان سەبارەت بە کار کردن لەگەڵ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاژانسی ڕۆیترز لە زاری بەرپرسانی بانکی و سیاسی ئەمریکاوە نووسی هەرچەند گەماڕۆوە ناڤۆکییەکان لابراوە، بەڵام گەماڕۆکانی هاوپەیوەند بە تیرۆریزم و مافی مرۆڤ لەسەر ئێران بەردەوام دەمێنێتەوە و ئێران لە هاوکاری لەگەڵ بانکە ئەمریکییەکان دوور دەخرێتەوە.

ئەم ئاستەنگانە بەسەر بانکە بیانییەکانی دەرەوەی وڵاتی ئەمریکاش کاریگەریان دەبێت، جان سمیس بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە بیانییەکانی ئەمریکا لەمبارەوە وتی: بە گشتی گەماڕۆ سەرەتاییەکانی سەر ئێران لانابرێن.

ئەم گەماڕۆیانە هاوپەیوەندە بە پشتیوانی دەوڵەتی لە تیرۆریزم و پێشێل کردنی مافی مۆرڤ و بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران.

بەڵام ئێران بەردەوام بانگەشەی پشتیوانی لە تیرۆریسمی دەوڵەتی و مافی مرۆڤی رەت کردووەتەوە، ئاژانسی ڕۆیترز نووسی کە ئەم گەماڕۆیانە هەروەها ٢٠٠ کەسی ئێرانی دەگرێتەوە.

بەرپرسێکی بانکی لە نیۆیۆرک کە نەیویستووە ناوی بدرکێت بە ڕۆیترزی وتووە کە لابردنی گەماڕۆوە ناڤۆکییەکان هیچ کاریگەرییەکی بەسەر ئێمەوە نییە و تەنیا لە چەند بەشی سنووردار-دا نەبێت ئێمە لە کاری بازەرگانی لەگەڵ ئێران قەدەغە کراوین.

ئەم بەرپرسە درێژەی داوە: بەڵام ئێمە بەردەوام لە دوای کردنەوەی ڕێگەیەکی زیاتر بۆ ئاڵ و گۆڕی بازەرگانی لەگەڵ ئێرانین.

News Code 2011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =