نەخۆشخانەی ٦٤ قەرەوێڵەیی بانە کرایەوە

نەخوشخانەی ٦٤ قەرەوێڵەیی بانە لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی دوێنی هەینی و لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی پارێزگا، نەخوشخانەی ٦٤ قەرەوێڵەیی بانە کرایەوە و چووە قۆناغی وەبەرهێنان.

بۆ زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو دەچێت کە هەوڵ بۆ چێکردنی ئەو نەخۆشخانەیە دەستی پێکردووە و پاش ساڵانێک بە نیوەچڵی انەوە، رۆژی ڕابردوو چووە قۆناغی وەبەرهێنان و چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد.

کردنەوەی ٢ کلینیکی تایبەتیی پسپۆڕانە لە شارەکانی سەقز و بانە لە پلانە کارییەکانی دیکەی وەزیری توندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی لە سەفەری بۆ پارێزگای کوردستانە.

News Code 20097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =