ئەڵمانیا هێزی سەربازی ڕەوانەی عێراق ناکات

لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ناتۆ دەنگۆیەک سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی بەرلین لە گەڵ ناتۆ سەبارەت بە نەناردنی سەربازی ئەڵمانیا بۆ عێراق دەبیسترێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێشپیگل، بڕێک نیشانەکان بەس لە ئەوە دەکات کە پارتی سۆشیاڵ دیمۆکڕاتی ئەڵمانیا لەگەڵ ناردنی سەربازی ئەو ڵاتە بۆ عێراق دژایەتی هەیە. ئەو پارتە کە لە دەوڵتی هاوپەیمانی ئەڵمانیایە لە هەمان کاتدا جەختی کردووە کە هەروا درێژە دەداتە پەروەردەی هێزە عێراقییەکان.

لە هەمان کاتدا دەیەوێت سەربازانی نیشتەجێی ئۆردۆن بۆ ماوەی ٦ تا ٨ هەفتە بگوازێتەوە بۆ عێراق تا هێزە عێراقییەکان لە باری پووچەڵ کردنەوەی مین پەروەردە بکەن.

ئەم پرسە دەنگۆی زۆری لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ناتۆ بە دواوە هەبووە.

شیاوی باسە ئەڵمانیا یەکێک لە گرنگترین وڵاتانی پیشەیی جیهانە و هەروەها یەکێک لە ئەندامانی بەهێزی ناتۆیە. بەم حاڵەوە لە باری سەربازییەوە، یەکێک لە بەهێزترین وڵاتانی ئەورووپی لە باری سەربازییەوە نییە.

News Code 20088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =