ئەگەری نییە لە عێراق کوودەتای سەربازی ڕوو بدات

ڕێبەرێکی هاوپەیمانی فەتح وێڕای وەدرۆ خستنەوەی هەواڵی پێوەندیدار بە ئەگەری کوودەتای سەربازی لە ئەو وڵاتە ئەو پرسەی بە هۆکاری تایبەت بە دوور لە ڕاستی زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عامر فایز لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەرایەتی هادی عامری هەواڵی بڵاو بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر ڕێککەوتنی نێوان عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستا و خالید عوبەیدی  وەزیری بەگری پیشوو سەبارەت بە کوودەتای سەربازی کە دووهەمین خولی سەرۆک وەزیرانی عەبادی دەستەبەر دەکات، بێ بنەما زانی.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەواڵە ناڕاسەت و بێ بنەمایە. کوودەتای سەربازی لە عێراق چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا مەحاڵە.

ناوبراو وتی: یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی مەحاڵ بوونی کوودەتا سەربازی لە عێراق ئەوەیە کە هەمووی گرووپە سیاسییەکان لقی چەکداریان هەیە و هەر بۆیە هەر جۆرە کوودەتایەک لە گەڵ لقی چەکداری ئەو گرووپە ڕووبەڕوو دەبێتەوە. لە لایەکی تریشەوە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەر بە لایەنێکی سیاسی تایبەت نین تا لایەنێک بتوانێت ئەو جۆرەی کە دەیەوێت لێی کەڵک وەربگرێت.

News Code 20077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =