۲۴۱ هاووڵاتی میسری ناویان له‌ خشته‌ی تیرۆردا تۆمار کراوه‌

دادگایه‌ک له‌ میسر به‌ تۆمه‌تی ته‌ڤڵ بوون به‌ گرووپی وه‌لایه‌تی سینا و کاری تیرۆریستی، ناوی ۲۴۱ که‌سی خسته‌ خشته‌ی تیرۆریسته‌کانه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، دادگای جه‌نایی قاهیره‌ ناوی ۲۴۱ که‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ گرووپی تیرۆریستی وه‌لایه‌تی سینا و کاری تیرۆریستی وه‌ک کوشتنی هێزه‌ ئه‌مینییه‌کان له‌ پارێزگای سینا خسته‌ خشته‌ی تیرۆره‌وه‌.

دادگای جه‌نایی قاهیره‌ ئاماژه‌ی به‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی داواکاری گشتی کردووه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت، هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵک و ژێرخانه‌ حکومییه‌کان و پۆلیس ده‌ستیان بۆ کاری سه‌ربازی بردووه‌ و تاوانبار به‌ تیرۆریست بوون.

به‌ پێی یاسای میسر، تاکوو ۶۰ ڕۆژ ئه‌م که‌سانه‌ی مۆڵه‌تی تانه‌ دانیان له‌م حوکمه‌ هه‌یه‌.

گرووپی وه‌لایه‌تی سینا یان ئه‌نساری به‌یتول موقه‌ده‌س له‌ کۆتایی ساڵی ۲۰۱۴ له‌گه‌ڵ داعش به‌یعه‌تی کرد که‌ له‌ ئاڤریلی ۲۰۱۵ ناوی له‌ خشته‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کاندا جێگیر بوون.

News Code 20061

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =