بۆ چارەسەریی کێشەکان پێویستمان بە دەستێوەردانی دەرەکی نییە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە بەغدا لە گەڵ باڵوێزی ئۆسترالیا کۆبووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم لە دیداری ژوان لۆندیس بە داکۆکی لە پشت بەستنی عێراقییەکان بە یەکتری و توانستی خەڵکی بۆ چارەسەریی کێشەکان بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی، ڕایگەیاد: عێراق دەبێ خۆ بە دوور بگرێت لە کێشە و ناکۆکیی وڵاتانی جۆراوجۆر.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی لە گرینگیی درێژەی گفتوگۆکانی ئێستا بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی کرد و پاش تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ڕۆڵی ژنان لە بوارگەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی عێراق، ڕاشیگەیاند: ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە بواری ڕۆڵبەخشینی کارا بە خاتوونان و بەشدار کردنی ئەو چینە لە کۆمەڵگا لە هەموو بەشە گرینگ و کلیدییەکانی ئەو ڕەوتە، پێشەنگ بووە.

News Code 20059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =