گفتوگۆی گرینگی ڕۆحانی و ئامانۆ له‌ ڤیه‌ن سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بەرپرسایەتی گۆڕانی دۆخ و ئاستی هاوکاری ئێران لە گەڵ ئاژانس لە ئەستۆی ئه‌و کەسانەیە کە ئەم دۆخە نوێیەیان دروست کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانیئ دوانیوەڕۆی چوارشەممە لە دیدار لە گەڵ یۆکیۆ ئامانۆ ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڤیەن، بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەرکی سەرەکی ئاژانس بەرگری لە مافی نەتەوەکان لە کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای ئاشتیخوازانەی ناڤۆکییە، وتی: بەرجام سەرکەوتنێکی گەورە بۆ دیپلۆماسی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆی بوو و درێژەی ئەم سەرکەوتنە بەس لە گرەوی بەرەو پێش بردنی بەڵێن لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوەیە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەگەر  مافی نەتەوەی ئێران لە بەرجام نەپارێزرێت، هۆکارێک بۆ مانەوە لە بەرجام نامێنیت، وتی: چالاکی ناڤۆکی ئێران بەردەوام ئشتی خوازانە بووە و هەیە، بەڵام ئەمە تارانه‌ کە سەبارەت بە ئاستی هاوکاری لە گەڵ ئاژنسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بڕیار دەدات و بەرپرسایەتی گۆڕانی دۆخ و ئاستی هاوکاری ئێران لە گەڵ ئاژانس لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە ئەم دۆخە نوێیەیان دروست کردووە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئەو ڕێککەوتننامەیەی لە باڵانس و یه‌کسانی دەرهێناوە زیادی کرد: لە ئەم دۆخەدا ئەرکی لایەنەکانی تر ئەوەیە لە بەرانبەر ئەو کردەوەدا بوەستن و چوونە دەرەوەی ئەو لایەنە قەرەبوو بکەنەوە.

رۆحانی ئاشکرای کرد: لۆژیکی نییە لە رێککەوتنێکدا لایەنێک تەواوی بەڵێنەکانی بباتە پێشەوە و لایەنێکی تر بەڵێنەکان پێشێل بکات. ئەگەر نەگەینە مافی نەتەوەیی خۆمان لە بەرجام، بڕیاری نوێ دەدەین.

یۆکیا ئامانۆش لە ئەم دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە لە دۆخێکی هەستیاردایان و هیوادارین پێوەندی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی هەروا لە نزیکەوە بەردەوام بێت، وتی: بەرجام دەسکەوتێکی گەورەی تەکنیکی و دیپلۆماتیک بوو و ئاژانسیش لە تاقی کردنەوەکانیدا چەندین جار جەختی کردووە کە ئێران بە تواوەتی پێبەندی بەڵێنەکانی لە بەرجام بووە.

ئامانۆ دەسخۆشی له‌ ئێران کرد بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا لە بەرانبەر کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام خۆ ڕاگر بووه‌.

News Code 20056

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =