کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی

هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی شاندی پارتی کرد و شاندی یەکێتیش لەلایەن مەلا بەختیارەوە سەرۆکایەتی کرا.

سەرچاوەیەک لە نێو شاندەکەی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: پرۆژەیەکیان پێیە لەگەڵ لایەنەکانی تر گفتوگۆیان لەسەر کردووە، بەمەبەستی ئەوەی بە هاوبەشی بچنە بەغدا و بۆ ئەوەی کوتلەیەکی بەهێزی کوردی لە عێراق دروست بکەن.

هاوکات پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەش، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نایانەوێت پەلە بکەن لە پێکهێنانى هاوپەیمانى، تا ژماردنەوەى دەنگەکان تەواو دەبێت، بەڵام پێویستە پێکەوە و بە یەکگرتوویی لە بەغدا بەشداربن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کورد.

News Code 20033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =