ناکرێت ئێران دەوری ناوچەیی خۆی نەگێڕێت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا ئۆردۆنییەکەی خۆی ڕایگەیاند کە تەواوی گەمارۆکانی سەر سووریا ئەبێ هەڵبگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمرۆ لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ هاوتا ئۆردۆنییەکەی ئاشکرای کرد: تەواوی گەمارۆکان دژی سووریا ئەبێ هەڵبگیردرێت و بەستێن بۆ گەڕانەوەی سوورییەکان بۆ ناوچەکانیان ئەبێ خۆش بکرێت.

ناوبرا بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: ئێمە لە دەوری ئۆردۆن لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان دەوڵەت و دژبەرانی سووری لە باشووری سووریا دەسخۆشی دەکەین.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جگە لە ئەمە لە سەر بڕێک دەنگۆ لە سەر چوونە دەرەوەی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا وتی: ئەم پرسە بە تواوەتی ناڕاست بینانەیە کە چاوەڕوان بین ئێران سووریا بەجێ بهێڵێت و دەوری خۆی لە ناوچەکە نەگێڕێت.

News Code 20032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =