ناکۆکییه‌کانی ناوچه‌که‌ نابێت داوێنی عێراق بگرێت

سه‌رۆکی حیکمه‌ی نیشتمانی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نووسینگه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق جه‌ختی کرد: ناکۆکییه‌کانی ناوچه‌که‌ نابێت دواێنی عێراق بگرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق، ڕامۆن بلیکوا، سه‌رۆکی نووسینگه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی گرووپی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق دیداری کرد.

حه‌کیم له‌م دیداره‌ به‌ سپاس له‌ ڕۆڵی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ به‌هێز کردن و پشتیوانی کردن له‌ دیموکڕاسی له‌ عێراق جه‌ختی کرد: سه‌رۆکی نووسینگه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق.

ئه‌و له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوای کرد تاکوو له‌مباره‌وه‌ ڕۆڵی خۆی جێبه‌جێ بکات.

هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌، هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌که‌ و پڕۆسه‌ی دانوستانه‌کان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق پێکه‌وه‌ قسه‌یان کرد.

سه‌رۆکی حیکمه‌تی نیشتمانی عێراق له‌ کۆتایدا له‌ بلیکوا به‌ هۆی پیرزۆبایی و ڕێز گرتن له‌ گرووپه‌ سه‌رکه‌وتووکه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی عێراق سپاسی کرد.

News Code 20027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =