به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ی ئێرانییه دانیشتووه‌کانی وڵاتی نه‌مسا له ڤیه‌ن وتی: ئامانجی ئه‌مریکا گۆشه‌گیر کردنی خه‌ڵکی ئێرانه، به‌ڵام باجێکی یه‌کجار قورس بۆ ئه‌م کاره ده‌دات. ئه‌مه یه‌که‌م جاره که ئه‌مریکا له دژی ئێران پیلان ده‌ڕێژێت و ته‌نیا چه‌ند وڵاتی بچووک پشتی ده‌گرن.
ڕاشیگەیاند: ئه‌مڕؤ دۆخێکمان هه‌یه که ده‌بێت په‌یوه‌ندی زۆر باشتر و به‌هێزترمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوڕێی ئێران هه‌بێت. بڕێک وڵاتی ئه‌ورووپایی په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئێمه و ئێران بووه و هه‌نگاوی ئه‌رێنیان ناوه. زایۆنییه‌کان و ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و دراوسێی داببڕن و ئێران گۆشه‌گیر بکه‌ن، هه‌ر بۆیه له دای تۆقاندنی جیهان له ئێرانن. به‌ڵام ئێران ڕۆڵی ئه‌رێنی و زانستی باشی له جیهاندا بووه و ئه‌م پێلانانه سه‌ر ناکه‌وێت. له ئێستادا ئه‌مریکا نه‌ک دژی ئێران که دژی هه‌موو موسوڵمانان و ناوچه‌که و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئه‌مڕۆ بڕێک له ئه‌مریکا له سه‌ر کارن که هه‌موو ڕێککه‌وتنه جیهانییه‌کان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت ڕێز له دراوسێکانی خۆشیان ناگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ئه‌م کارانه‌ی ته‌نیا له دژی ئێران ده‌کرد جێگه‌ی فام کردن بوو، به‌ڵام ئه‌م یاخی بوونه هه‌موو جیهانی وه‌ڕه‌س کردووه. له ڕابردوودا ئه‌مریکا هه‌ر کات له دژی ئێران پیلانی ده‌گێڕا وڵاتانی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ بوو به‌ڵام له‌مڕۆدا بۆ دژایه‌تی ئێران ته‌نیا چه‌ند وڵاتێکی لاوازی له پشته. گۆشه‌گیر کرندی خه‌ڵکی ئێران ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌مریکایه به‌ڵام خه‌ڵک له‌م ڕووه‌وه پته‌و بوونه‌ته‌وه و خۆڕاگرن و دواجار شکست دێنێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان ببڕن به‌ڵام ناتوانن، خۆ هه‌مه کاره‌ی هه‌موو جیهان نین، ئێسته‌ش له‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه بۆ ئه‌ورووپا یه‌کجار تووڕه‌ن. هه‌موومان دیمان له ئه‌ورووپا چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریکا بووه‌وه، نامه‌وێت بڵێم ئه‌مریکا ناتوانێت کێشه بۆ ئێران ساز بکات به‌ڵام بێ گومان سه‌رکه‌وتوو نابن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ئه‌مریکا له پیشکه‌وتن و زانستی ئێرانییه‌کان تووڕه و نیگه‌رانه و ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌م کارانه‌یه. له‌مڕۆدا هه‌موو جیهان دانی پێدا ناوه که ئیران پێبه‌ند بووه که به‌رجام به‌ڵام ئه‌مریکا یه‌ک لایه‌نه قبوڵی ناکات و له به‌رجام کشایه‌وه چون بیانۆی بۆ لاواز کردنی ئێران به‌ده‌سته‌وه نه‌مابوو. ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ ئێرانه و ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریکا زۆر ئه‌سته‌م تر ده‌کات و تێچووی زیاتر ده‌بات. ئیمه کاتی شه‌ڕی داگیرکاری عێراق دۆخمان له‌مڕۆ زۆر خراپ تر بوو به‌ڵام ملمان بۆ بیانییه‌کان دانه‌خست و خۆڕاگریمان کرد.
ئه‌و جه‌ختی کرد: تاکوو ئه‌مڕۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌کی بیانی که ڕایگه‌یاندووه له ئێران ده‌کشێته‌وه یان کۆمپانیایه‌کی ناخۆیی یان به یارمه‌تی کۆمپانیاییه‌کی بیانی ئاماده‌یی له ده‌ست گرتنی کاره‌کان و پڕ کردنه‌وه‌ی شوێنه‌کانیان ڕاگه‌یه‌ندراوه و هیچ کێشه‌یه‌ک بوونی نییه. ئه‌مریکا لای وایه به‌م کاره ده‌توانێت خه‌ڵکی ئێران گۆشه‌گیر بکات به‌ڵام ئێمه له‌مڕۆدا زۆربه‌ی زناستهکانمان به ده‌ست هێناوه. ڕاسته نرخی دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ولاشه‌وه هه‌نارده کردن له ئێرانه‌وه زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه.
وتیشی: ئێمه قبوڵی ده‌که‌ین که کێشه‌ی نوێ بۆ زۆر بابه‌ت به‌م دۆخه نوێیه دروست بووه به‌ڵام هه‌موو ئه‌م کێشانه دانه به دانه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین و چۆک بۆ سته‌مکاری دانه‌ده‌ین. کێشه‌کان وه‌ک چۆن بۆ ئێمه سه‌ر ئێشه‌یه ئه‌وه ده‌توانێت ببێته ده‌رفه‌تی باشیش خۆمان ده‌بێت بگه‌ڕێن و کێشه و ئاسته‌نگه‌کان بۆ ده‌رفه‌ت بقۆزینه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆتایدا وتی: یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئێران به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانێکه که مێژووی په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. له دانوستانه‌کانی نه‌مسا به‌رپرسان و کۆمپانیاکانی ئه‌م وڵاته ڕایانگه‌یاندووه که به‌رده‌وام ده‌بن له هاوکارییه بازه‌رگانی و ئابوورییه‌کانی ئێران و ته‌نانه‌ت په‌ره‌شی پێ ده‌ده‌ن. نه‌مسا به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تاکوو پێشوازی باش له دانوستانه‌کانی ناڤۆکی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه بکات و وڵاتێکی هاوڕێی ئێرانه. هه‌ر له‌م سه‌ردانه زیاتر له ۴۰ کۆمپانیا کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی هه‌بووه و ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات که ئێمه به خواستێکی به‌هێزه‌وه ڕاوه‌ستاوین و خۆڕاگری ده‌که‌ین تاکوو مافی خه‌ڵک وه‌ربگرین.
بۆچوونی ئێوە