ئیمارات حیسابی بانکی و دارایی ۹ کەسایەتی ئێرانی بلۆکە کرد

ئیمارات بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ناو و ورده‌کاری تۆمه‌ته‌کان بکات، ده‌ستی گرت به‌ سه‌ر حیسابی بانکی و دارایی ۹ کەسایەتی ئێرانیدا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئیمارات، ژماره‌ی بانکی ۹ ئێرانی له‌ ئیمارات له‌ درێژه‌ی گوێ دان به‌ داواکارییه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا به‌ تۆمه‌تی وه‌ک چالاکی تیرۆریستی ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م وڵاته‌ هه‌موو ژماره‌ بانکییه‌کان و داواییه‌کانی ئه‌م که‌سانه‌ی ڕاگرتووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی کردن به‌ که‌سانه‌وه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ئاسته‌نگی بانکی و دارایی جدیان بۆ دروست ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ حالێک دایه‌ که‌ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ ناو و شوناسی ئه‌م که‌سانه‌ و تۆمه‌ته‌ پاگه‌نده‌کراوه‌کان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وە.

News Code 20011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =