ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان لە ۷ پارێزگای عێراق دەستیپێکرد

ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان لە ۷ پارێزگاى عێراق بۆ ئەو وێستگانەى سکاڵایان لەسەرە دەستى پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند: لە کاتژمێر حەوتى بەرەبەیانى ئەمڕۆوە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دەستیکردووە بە ژماردنەوەى دەستى دەنگەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە پارێزگاى کەرکوک.

ئاماژەى بەوەشکردوە، پڕۆسەکە لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکان لە نزیک باڵەخانەى پارێزگاى کەرکووک بەڕێوەدەچێت کە شەوى ڕابردوو تەواوى ئەو سندوقانەى بۆ گوێزراوەتەوە کە سکاڵایان لەسەرە.

پرۆسەى ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان بە چاودێرى نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرى کونسوڵخانەکان و بریکارى قەوارەکان و چاودێرانى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە دواى پارێزگاى کەرکوک، ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان لە سلێمانى و هەولێر و دهۆک و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار ئەنجام بدرێت.

News Code 19990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =