سەقامگیری لە عەرەبستان بە زۆری شمشێر ڕاگیراوە

مامۆستایەکی زانکۆی لەندەن ڕایگەیاند: ڕژیمی سعوودی گرووپی زۆری لەگەڵ کەسایەتییە دینییەکان گۆشەگیر کردووە. سەرکوت کردنی سەخت هۆکاری ئەوەیە خەڵک نەوێرن هیچ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، مەزاوی ڕەشید، ستون نووسی ئەلمانیتۆر و مامۆستای ناوەندی ڕۆژهەڵاتی خوێندنگەی ئابووری و سیاسی لەندەن وتی: ڕژیمی سعوودی گرووپی زۆری لەگەڵ کەسایەتییە دینییەکان گۆشەگیر کردووە. سەرکوت کردنی سەخت هۆکاری ئەوەیە خەڵک نەوێرن هیچ بکەن.

ئەو زیادی کرد: ئەستەنبۆڵ بووتە ناوەندی کۆبوونەوەی دژبەرەکانی سعوودییە و لەوێ پەنابەری سیاسی وەردەگرن و ناوێرن لە ترسی زیندان بگەڕێنەوە بۆ عەرەبستان. بن سەلمان هەرچی سەرکەوتنە دەکات بەناو خۆیەوە و شکستەکانیش دەکاتە مل خەڵک.

ڕەشید جەختی کرد: هەر کەس دژی ڕژیمەکەی سعوودییە بێت بێ یەک و دوو زیندانی دەکرێت. لە ئێستادا بەرژەوەندی هاوبەشی عەرەبستان و ئەمریکا لە نوقم کردنی بازاڕی نەوتە، زیاتر لە ۷۰ لە سەدی ئابووری عەرەبستان لە سەر نەوت داڕژاوە و هیچ باسی کۆتایی هاتن بە کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان ناکات.

ئەو هەروەها وتی: عەرەبستان لە نەوت وەک چەک لە دژی ئێران و دژبەرەکانی سوود دەبات. لە لایەکی دیکەوە مێدیاکانی سعوودیە وەها نیشان دەدەن هاوکاری لەگەڵ ئیسڕائیل لە سوودی عەرەبستانە. عەرەبستان لە ڕووی سەربازییەوە لاوازە و پێویستی بە پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکەیە.

مەزاوی ڕەشید جەختی کرد: ناوەندی وەهابیگەری بە فتواکانی پشتیوانی لە مانەوەی ڕژیمی سعوودی دەکات. سیاسەتەکانی بن سەلمان ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسی ڕووبەڕووی هەڵوەشاندنەوە کردووە.

News Code 19982

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =