عێراق لە خشتەی ڕەشی FATF دەر هات

مێدیا عێراقییەکان بە فەرمی ڕایانگەیاند کە عێراق لە خشتەی ڕەشی کاری دارایی جیهانی (FATF) دەر هاتووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی دا: گرووپی کاری ماڵیی (دارایی)جیهانی بە فەرمی ناوی عێراقی لە خشتەی ڕەشی خۆی دەر هاوردووە.

لە درێژەدا هاتووە: ئەم سەرکەوتنە بە هۆی پێشکەوتنی بانکی ناوەندی عێراق لە شەڕی دژ بە پارە سپی کردنەوە و دابین کردنی پارە بۆ تیرۆریستەکان بە دەست هاتووە.

بانک ناوەندی عێراق لە سەر داوای گرووپی کاری ماڵی جیهانی چەند هەنگاوێکی گرنگی لە دژی پارە سپی کردنەوە و پارە گەیاندن بە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجام داوە، گرووپی کاری ماڵی جیهانی، هار وڵاتێک پێبەند نەبێت بە یاساکانی ئەو وڵاتە دەخاتە خشتەی ڕەشی خۆی و گاماڕۆی بانکی بە سەردا دەسەپێت. ئەم کارە زیاتر بۆ برگرتن بە دیاردەی پارە سپی کردنەوە و یارمەتی ماڵی گەیاندن بە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجام دەبێت.

News Code 19979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =