دانوستانی بەغدا لەگەڵ هەرێم و تورکیا بۆ هەناردە کردنی نەوتی کەرکوک

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی عێراق لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆیە تاکوو هەناردە کردنی نەوتی کەرکووک دەست پێ بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆژنامەی سەباح، جەبار لوعەیبی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی عێراق لەگەڵ هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆیە تاکوو هەناردە کردنی نەوتی کەرکووک دەست پێ بکاتەوە.

ئەو زیادی کرد: ئەم دانوستانانە لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان و لایەنی تورکی لە حاڵی ئەنجام بوون دایە تاکوو هەناردە کردنی نەوت لە بەندەری جیهانی تورکیا جارێکی دیکە دەست پێ بکاتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق جەختی کرد: بڕیاری هەناردە کردنی دووبارەی نەوتی عێراق پەیوەندی بە ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە هەیە. لە ئێستادا ڕۆژانە ۲۲۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەر دێت کە هەموویان بۆ پاڵاوگەیەک لە ناوخۆی عێراق ڕەوانە دەکرێت.

News Code 19969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =