کارتی بردنەوەی ئێران لە بازاڕی گاز/بەرهەم هێنانی بێ  وێنه‌ترین بەرهەمی گازیی جیهان

ئێران وەک یەکێک لەو وڵاتە دەگمەنانەی جیهان و بۆ یەکەمین جار، بەرهەم هێنانی دەسکەوتێکی ستراتژیک و نایابی گازیی دەست پێ‌کردووە کە بایەخی هەر بەرمیلێکی چەند ئەوەندەی نەوتی خاو لە بازاڕە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لە بشێوی بازاڕی گازی سروشتی و LNG کە تێیدا زۆربەی وڵاتانی گەورەی هەناردەکاری گازی وەک قەتەر دەستیان کردووە بە هەرزان فرۆشی و دامپینگ، ئێران توانیویەتی دەسکەوتێکی ستراتژیک و نایابی گازی سروشتی بەرهەم بێنێت.

بەو پێیە گەر لە ماوەی زیاتر لە یەکسەد ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بەرهەمگەلی گازی وەک ئێتان و مێتان، بەتەڕاوەکراوەکانی گازی، گازی تەڕاوە و گووگرد لە پاکێجی بەرهەمەکانی گازی ئێراندا بەدی دەکرا، ئەوا لە ئێستادا ئێران وەک یەکەمین وڵاتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و کەنداوی فارس توانی بڕگەیەکی نوێی هیدرۆکروبۆری لە گازە ئاویتەکانی نەوت لێك جیاکاتەوە.

بۆ یەکەم جار لە پاڵاوگەی ئێن. جی. ئێل سیری و بە هەوڵی پسپۆڕانی ئێرانی ئیمکانی لێک جیاکردنەوەی بەرهەمێکی نایاب و ستراتژیکی گازی "پێنتان" ڕەخساوە و ئەم بەرهەمە خاوەن کاربۆردگەلێکی جۆراوجۆر لە پیشەسازیی تەواوکەری جیهان بە تایبەت لە پیشەسازیی کیمیایی و پێترۆکیمیاییە.

یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە نوێیە گازییە، نرخی باڵای بە نیسبەتی نەوتی خاو و بەتەڕاوەکراوەکانی گازییە، بە چەشنێک کە لە بارودۆخی ئێستای بازاڕدا نرخی هەر بەرمیل پێنتان (ئەم گازە پاش جیاکرانەوە ڕواڵەتێکی تەڕاوی بە خۆوە دەگرێت) چەند هێندەی یەک بەرمیل نەوتی خاو و بەتەڕاوەکراوەکانی دیکەی گاز بایەخی هەیە.

لە لایەکی دیکەوە تایبەتمەندیی دیکەی ئەم بەرهەمە گازییە، بەرهەم هێنانی قۆرخەکراوی لە پیشەسازیی نەوتی ئێرانە، بە چەشنێک کە هەڵسەنگاندنەکان نیشان دەدا کە وڵاتانی گەورەی بەرهەم هێنەر و هەناردەکاری گاز لە ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و لەوان قەتەر، تورکەمەنستان، کۆماری ئازەربایجان و ئەلجەزایر تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەم بەرهەمە گازییە بەرهەم بهێنن.

دەسپێکی بەرهەم هێنانی نایابترین بەرهەمی گازی لە جیهان

بە ڕاپۆرتی مێهر، محەمەد ڕەزا سەفەری ڕاد ران بە خستنەڕووی ئەوەی کە بۆ یەکەمجارە لە ئاستی پیشەسازیی نەوت و گازی ئێران و ناوچەی کەنداوی فارس، بەرهەم هێنانی دەسکەوتێکی ستراتژیکی گازی لە پاڵاوگەی ئێن. جی. ئێل سیری دەستی پێ‌کردووە، وتی: بەو پێیە بۆ یەکەم جار کۆماری ئیسلامی ئێران چووە ڕیزی وڵاتانی بەرهەم هێنەری دەسکەوتی ستراتژیک و نوێی گازیی "پێنتان".

جێگری پاڵاوگەی ئێن. جی. ئێل سیری بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لەم دواییەدا بە هەوڵی پسپۆڕانی ئێرانی، ئیمکانی جیاکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ و ستراتژیکی گازی بە ناوی "پێنتان" ڕەخساوە، ڕوونی کردەوە: ئەم بەرهەمە نوێیە تا ئێستا لە هیچکام لە پاڵاوگەکانی گازیی وڵاتدا بەرهەم و ئاراستە نەکراوە.

ئەو بەرپرسە دوای داکۆکی لەوەی کە وێدەچێت کە ئێران یەکەمین وڵات لە ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین و بەستێنی کەنداوی فارس بێت کە ئیمکانی جیاکردنەوەی بەرهەمی گازی پێنتانی لەبەردەستدا بێت، ڕایگەیاند: پێنتان بەرهەم و دەسکەوتێکی ستراتژیکی گازییە کە لە پیشەسازیی پێترۆکیمیایی و کیمیاییدا خاوەن کاربۆردگەلێکی بەرفراوانە؛ بە چەشنێک کە نرخی هەر بەرمیلێکی پێنتان چەند ئەوەندەی یەک بەرمیل نەوتی خاوە.

سەفەری ڕاد هەروەها بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە بەرهەمی گازی ستراتژیکی پێنتان بۆ بەرهەم هێنانی هەمووجۆرە توێنەرەوەییەکی گازی، پیشەسازیی پێترۆکیمیایی و کیمایی، کالیبراسیۆن لە کاردەکرێت، ڕوونی کردەوە: لە ئێستادا ئیمکانی بەرهەم هێنانی رۆژانە ۳۰۰ بەرمیل پێنتان لە پاڵاوگەی سیری ڕەخساوە و سەرجەم لە سەرەتای وەڕێخستنینی ئەو پڕۆژەیە تا ئێستا زیاتر لە ۵۰ هەزار بەرمیل بەرهەمی گرانبەهای پێنتان لەو پالاوگەیە بەرهەم هاتووە.  

ناوبراو دوای خستنەڕووی ئەوەی کە یەکەمین باری گازی پێنتانی ئێران لە بازاڕدا مامەڵە دەکرێت، جەختی لەوە کردەوە: بەو پێیە ئێران پاش بەرهەم هێنان و ئاراستەکردنی بەرهەمگەلی جۆراجۆری گازی وەک بەتەڕاوەکراوەکانی گازی، گازی تەڕاوە (پڕۆیان و بووتان)، گووگرد و گازی سروشتی، لە ئێستا بووەتە بەرهەم هێنەر و تەنانەت هەناردەکاری بەرهەمی نایابی گازی پێنتانیش.

جێگری پاڵاوگەی ئێن جی ئێل سیری لە کۆمپانیای نەوتی فەلاتی قاڕە لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران یەکێکە لەو دەگمەن وڵاتانەی جیهان کە لە تەکنۆلۆژیای بەرهەم هێنان و جیاکردنەوەی پێنتان لە گازی سروشتی بەهرەمەندە، جەختی لەوەش کردەوە: بەرهەم هێنان و ڕاگرتنی ئەم بەرهەمە ستراتژیکە گازییە لە بارودۆخێکی تایبەتی وەک گەرمای ۴۰ پلەی ژێر سیفری سانتی گراد مومکینە.

News Code 1996

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =