فواد مەعسوم هێرشەکەی دوێنێ کەرکووکی ئیدانە کرد

سەرۆک کۆماری عێراق هێرشی تیرۆریسی دوێنێ بۆ سەر شوێنی پاراستنی سندۆقەکانی دەنگدان لە شاری کەرکووک کە بووە هۆی بریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان، ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا یەوم نووسینگەی فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەو کارە ناحەزە کە بە ئامانجی ئاژاوە نانەوە ئەنجام بووە، قووڵ بوونی کینەی گرووپە تیرۆریستییەکان دژی خەڵک و وڵاتی عێراق دەسەلمێنێت.

ئەو بەیاننامە باس لە ئەوە دەکات کە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شوێنی پاراستنی سندۆقەکانی دەنگدان لە شاری کەرکووک نیشانەی ئەوەیە کە گرووپە تیرۆریستییەکان گرنگی نادەن بە سادەترین بایەخە ئەخلاقییەکان.

شیاوی باسە کە سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق یەکشەممە لە هێرشی خۆکوژی بۆ سەر شوێنی پاراستنی سندۆقەکانی دەنگدان لە شاری کەرکووک هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە لە ئەو هێرشەدا خەسارێک نەگەیشتووەتە سندۆقەکان، بەڵام نەخۆشخانەی کەرکووک رایگەیاند کە لە ئەو هێڕشە ٢٠ کەس بریندار بوون.

News Code 19959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =