سوپای تورکیا عەفرین ڕادەستی عەفرینییەکان دەکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وتەدانی لە ڕێوڕەسمی سەردانی رۆژنامەنووسانی بیانی لە عەفرین، ڕایگەیاند: عەفرین ڕادەستی عەفرینییەکان دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی TRT، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وتەدانێکیدا لە ڕێوڕەسمی سەردانی رۆژنامەنووسانی بیانی لە عەفرین، بە ئاماژە بە دۆخی ئەو شارە وتی: پڕۆپاگەندەیەکی دزێوانە سەبارەت بە عەفرین لە دژی تورکیا دەستی پێکردووە. تورکیا ماوەیەکی دیکە لە عەفرین دەمێنێتەوە و پاشان عەفرین ڕادەستی عەفرینییەکان دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لە ١٦ وڵاتی جیهان ٣٢ نوێنەری میدیایی هاتوونەتە عەفرین. ئەمڕۆ بەیانی لە گەڵ نزیکەی ٥٠ رۆژنامەنووس لە سنووری ئۆنجوپیناردا دیدارمان کرد. ئەمڕۆ ئێوە لێرەن و دەبینن کە ژیان لە عەفریندا گەڕاوەتەوە دۆخی جارانی خۆی. ژنان لە گەڵ منداڵانیان هاتوونەتە شەقام و خەریکی کڕینن. دەبینن کە چۆن ژیانێکی بە گڕوتینیان دەست پێکردووە و کەس عەفرینی وێران و خاپوورکراوی نەبینی.

ئاکسۆی بیری هێنایەوە: عەفرینییەکان شارەوانیی خۆیان دامەزراندووە و لەو شارەوانییەدا کورد، تورکمان و عەرەب ئامادەن. پێکهاتە ئەمنی و سەربازییەکانیش وردە وردە ڕادەستیان دەکرێت. ئاساییە کە تورکیا ماوەیەکی دیکە لێرە دەمێنێتەوە و هەوڵەکان بۆ ڕاهێنان و پڕ چەك کردنی هێزی جێگرەوەی عەفرینی بە خێرایی ئەنجام دەدەرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە گەڕانەوەی ١٤٠ هەزار پەنابەر بۆ عەفرین، وتیشی: ئامانجی ئێمە لە هێنانی رۆژنامەووسان بینینی ڕاستییەکان لە نزیکەوە و خۆبواردن لە داوەرییەکان بوو. تیرۆرمان لە عەفرین پاکسازی کرد و عەفرین ڕادەستی عەفرینییەکان دەکەین.

News Code 19958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =