دەزگای ئەمنییەکان هەلی تێکدانی ئاسایشی عێراق بە تیرۆریستان نەدەن

سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا وێرای دەربڕینی نیگەرانیی بۆ سازبوونی کەلینی ئەمنی لە وڵاتەکەیدا، هێرشی خۆکوژانە لە کەرکووک و جەنایەتگەلی هاوشێوەیی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نیشتمانی عێراق، سەید عەمار حەکیم سەۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا وێرای دەربڕینی نیگەرانیی بۆ سازبوونی کەلینی ئەمنی لە وڵاتەکەیدا، هێرشی خۆکوژانە لە کەرکووک و جەنایەتگەلی هاوشێوەیی ئیدانە کرد.

حەکیم لەو ڕاگەیێندراوەدا دەڵێت: ئەو گۆڕانکارییە ترسینەرانە و هەڵمەتگەلی تیرۆریستیی ئەم دواییە کە لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و سەلاحەدین لە لایەن تیرۆریستانی شکست خواردووی داعشەوە ئەنجام دراوە، بۆتە هۆی شەهید بوونی ژمارێکی زۆر لە منداڵانی پارێزگاکانی کەربەلا و ئەنبار و ئەوەش لە خۆیدا سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە داعش بە هێرشی ئەهریمەنانەی خۆی هەوڵی هەستانەوە، تۆقاندنی ڕای گشتی و گەڕانەوە بۆ عێراق دەدات.  

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە جەختی لەوەش کردەوە: ئەو جموجۆڵە تیرۆریستیانە ڕێک لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە پڕۆژەگەلی تیرۆریستی تووشی ڕووخان و تێکشکان هاتوونە و عێراق چاوی لە داهاتوویەکی یەکگرتوو و یەکڕیز لە قۆناغی پاش هەڵبژاردنەکانە.

حەکیم لە کۆتاییدا هەمبەر بە بەرزبوونەوەی ئەو هەڵمەتە جەنایەتکارانەیە هۆشداری دا و داوای لە فەرمەندەکانی دەزگاگەلی ئەمنی دەکات کە بۆ تۆکمەکردنی پڕۆژەگەلی هەواڵگرانە و پێشگرانە بە مەبەستی لە ناو بردنی پلانی ڕق ئەستوورانەی دوژمنان هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گڕ و هەلی تێکدانی ئاسایشی عێراق بە تیرۆریستان نەدەن.

News Code 19943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =