کوژرانی ٨ هێزی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا

ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری تورکیا لە کوژرانی ٨ هێزی پەکەکە لە دوای ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری تورکیا ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەی زاب لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە هاوێری پارێزگاکانی وان و شڕناخ ٨ هێزی پەکەکەیی کوژراون.

شایانی باسە کە سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی هێرش بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە قەندیل لە نزیکیی سنووری تورکیا لە گەڵ ئێران.

News Code 19941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =