ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی عێراق لە سێشەممەوە دەست پێدەکات

سەرچاوەکانی سەر بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند کە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییانە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوەکانی سەر بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند کە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییانە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکات.

لەیس جەبر وتەبێژی کۆمیساریا وتی: ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێدەکات و ئەمەش بە ئامادە بوونی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە نووسینگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی کەرکووک، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار دەبێت.

جەبر وتیشی: سەبارەت بە ئەو سندۆقانەی کە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا ژماردنەوە لە بەغدا ئەنجام دەبێت.

News Code 19910

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =