سوپای سووریا ٦٠ گوند و شارۆچکەی لە هاوێری دەرعا ئازاد کرد

سوپای سووریا لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو زیاتر لە ٦٠ گوند و شارۆچکەی لە بندەستی گرووپە چەکدارەکان لە باشووری ئەو وڵاتە ئازاد کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، سوپای سووریا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە هاوێری رۆژهەڵاتی دەرعا و پاش شکستهێنانی گرووپگەلی تیرۆریستی و پاشەکشێ و چەک دانانیان، شارۆچکەکانی غاریە غەریبە و کۆرکی رۆژهەڵاتی، مەسیفرە، جەیزە، گوندی سەهوە لە رۆژهەڵاتی دەرعا، تەل یەتەل لە سەر رێگەی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەرعا، تەل زەمیتیە لە رۆژئاوای شاری دەرعا بەرەو رێگەی نێوان رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو شارە لە لایەن ئەو سوپاوە کۆنتڕۆڵ کرا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی تیرۆریستان لە ناوچەی نەسیب لە سەر سنووری سووریا و ئۆردۆن بەردەوامە و توانیویەتی هێڵی فریاکەوتنی نێوان گرووپگەلی چەکدار و تیرۆریستی دابخات و مەودا بخاتە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەرعا.

هاوکات لە گەڵ ئەو شەڕە هەوڵی ئاشتی‌خوازانە لە نێوان لایەنەکان بووە هۆی ئەوەی کە سوپای سووریا هەنگاو بنێتە ناو شارۆچکەکانی های ئەم وەلەد، تەل شێخ حسێن، گردەکانی خەلیف، غاریاتی رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتی لە هاوێری رۆژهەڵاتی دەرعا.

لە لایەکی دیکەوە گرووپگەلی چەکدار لە شارەکانی تەیبە، سەیدا، ئەم مەیازن لە هاوێری رۆژهەڵاتی و باشووریی دەرعا ڕازی بە دانانی چەکەکانیان بە سوپای سووریا بوون و ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستان و ئاشتەوایی ڕاگەیاندووە.

بە گشتی سوپای سووریا تا ئێستا لە ئازادبوونەوەی ٦٠ گوند و شارۆچکە لە باشووری ئەو وڵاتە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تا ئێستا هەواڵی داوە و بەردەوامە لە پێشوەچوونەکانی.

News Code 19904

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =