سێ‌شەممە بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان دەستی پێدەکات

سەرچاوەگەلی سەر بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە لە رۆژی سێ‌شەممەوە دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەکانی سەر بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە رۆژی سێ‌شەممەوە دەست پێدەکات.

لەیس جەبر وتەبێژی ئەو کۆمیساریایە وتی: بژاردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە رۆژی سێ‌شەممەوە دەست پێدەکات و ئەو ڕەوتە بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسینگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی کەرکووک، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: ڕەوتی بژاردنەوە لە پارێزگاکانی دیکە بە پێی کاتی دیاری کراو لە لایەن کۆمیساریاوە دەست پێدەکات.

جەبر ئاماژەی بەوەش دا: بژاردنەوەی ئەو سندووقە دەنگانەی کە گواستراونەتەوە بۆ بەغدا، لە بەغدا دەبێت.

News Code 19903

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =