کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە درێژەی بەرژەوەندی ئیسڕائیل بوو

سەید حەسەن نەسرۆڵا، سەرۆکی حزبۆڵای لوبنان داوای کرد بێ هیچ مەرجێک، هەرچی زووترە دەوڵەتی نوێی لوبنان پێک بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید حەسەن نەسرۆڵا، سەرۆکی حزبۆڵای لوبنان لە میانەی قسەکانی خۆی سەبارەت بە دەوڵەتی نوێی لوبنان وتی: ئێمە دوایهەڵبژاردن بەردەوام لە دوای پێکهێنانی دەوڵەت بووین و ئەمەش پەیوەندی بە نیگەرانی ئێمە لە دۆخی ناوچەکە نییە. بڕێک دڵیان بە گۆڕانکاری ناوچەکە خۆش کردووە بەڵام ئەوان دەبێت لەم هەڵەیە خۆیان بە دوور بگرن چون گۆڕانکاری لە سوودی بەرەی خۆڕاگرییە نەک بیانی.

ئەو زیادی کرد: ئێمە داوای پێکهێنانی دەوڵەت بە پێی یەکگرتوویی نیشتمانی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنین.

سەرۆکی حزبوڵای لوبنان وتی: ئێمە ئامادەیشن تاکوو هەرچی ئاسانکارییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بکەین و ئەم کارە ڕەهەندی مرۆڤی هەیە بۆ ئێمەش گرنگە. زۆربەی ئاوارەکان داوای گەڕانەوە بەر لە دەست پێ کردنی قوتابخانەکان دەکەن کە داوایەکی ڕەوایە.

نەسرۆڵا ئاماژەی دا: داوی هەڵبژارنەکان لە چەند ناوچەیەکی لوبنان ناکۆکی سەری هەڵدا کە داوا لە خەڵک دەکەین هاوکاری هێزە ئەمییەکان بکەن. هان دانی ئەم ڕووداوانەبۆ دروست کردنی قەیران خەیانەتە بە وڵاتو نابێت سیاسییەکان خۆیان لەم بابەتە بدەن.

ئەو سەبارەت بە سیاسەتی نوێ ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: سەردانی ئەم دواییەی ئەمریکاییەکان بۆ ناوچەکە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی فەلەستینەوە هەیە. یەکەمایەتی ئەمریکا و ئیسڕائیل داپۆشینی ستەمەکانیان لە فەلەستینە. 

ئەم کەسایەتییە لوبنانییە وتی: ئەوەی لە سووریا ڕوو دەدات و کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و سەپاندنی گەماڕۆ بە سەر ئێران هەمووی لە درێژەی پیلانەکانیان لە فەلەستینە. 

ئەو سەبارەت بە باشووری سووریا وتی: پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لەم ناوچەیە ئەرێنییە و باشووری سووریا جارێکی دیکە لە لایەن سوپا و خەڵکی سووریا ئازاد کرا.

نەسرۆڵا سەبارەت بە حەشدی شەعبی وتی: بۆردمانی هێزەکانی حەشدی شەعبی هیچ باش نییە، دوژمن بنکەکانی حەشدی بۆردمان کرد کە بەم هۆیەوە ژمایەک لە بەرادەرانی ئێمە شەهید و بریندار بوون. ئەم هێزانە شەڕی باشی داعشیان کردووە و من بەڕاستی سپاسی قارەمانی و هەوڵەکانیان بۆ ئازاد کردنی سووریا و عێراق دەکەم.

ئەو هەروەها زیادی کرد: هەروەها لە خەڵکی سووریا و عێراق و ناوچەکەش سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستەکانی داعش پیرۆزبایی دەکەم، ئەگەر لە بەرانبەر داگیرکەرەکان بوەستن و بێ دەنگ بن بەڕاستی داگیرکار بەم شتانەوە ناوەستێت و زیاتر داگیرکاری دەکات.

نەسرۆڵا سەبارەت بە چوونی هێزەکانی حزبۆڵا بۆ یەمەن وتی: بە هۆی بڕێک شتەوە نە دەڵێین حزبۆڵا لە یەمەنە نە دەڵێین نیشە، بەڵام هیچ هێزێکی حزبوڵا لە یەمەن نەکوژراوە چون ئەگەر شتی وا ڕووبدات ئێمە ڕایدەگەیەنین و باکمان لە کەس نییە و دڵگرانیشین بە هەواڵی شەهید بوونی برادەرانی بەرەی خۆڕاگری لەم وڵاتە.

ئەو لە کۆتایدا جەختی کرد: لەوەی لە یەمەن لە تەنیشت بەرەی خۆڕاگری نیم شەرم دەکەم خۆزگە دەمتوانی و لە یەمەن شان بە شانی ئێوە دژی داگیرکەران شەڕم دەکرد. خەڵکی یەمەن هەرگیز تەسلیمی داگیرکاری نابن و هەموو جیهان دەبێت لە مەزڵومیەتی یەمەنییەکان لەم شەڕە پشتیوانی بکات.

News Code 19899

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =