یەکێتی ئەورووپا گەماڕۆکانی سەر ڕووسیای درێژ کردەوە

ڕێبەرانی وڵاتانی ئەورووپایی لە کۆبوونەوەی بروکسێل جارێکی دیکە گەماڕۆکانی سەر ڕووسیایان درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، سەرچاوەیەکی ئەگادار ڕایگەیاند کە ڕێبەرانی وڵاتانی ئەورووپایی لە کۆبوونەوەی بروکسێل جارێکی دیکە گەماڕۆکانی سەر ڕووسیایان درێژ کردەوە.

شایانی باسە کە ئەم بابەتە لە میانەی ڕۆژانی داهاتوو ئەنجام دەبێت. ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەوی بروکسل گیراوە و دەبێتە هۆی ناکۆکی زیاتری نێوان ڕووسیا و ئەورووپا بە تایبەت لە بواری وزە و نەوتدا.

ئەم گەماڕۆیانە بە بیانۆی داگیر کردنی کریمە لە لایەن ڕووسیا سەپێندراوە و ئەرووپا دژی دەستێوەردانەکانی مسکۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینە.

News Code 19896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =