درێژەی خۆپیشاندانەکان نیشانەی شکستی گەڵاڵەی زایۆنییەکانە

بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە بەشداری بەربڵاوی نەتەوەی فەلەستین لە ناڕەزایەتی گەڕانەوە بۆ چواردەیەمەین هەینی بەردەوام نیشانەی مافی گەڕانەوە و داکۆکی ئەو نەتەوە لە سەر شوناسی عەرەبی قودسە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس وتی کە بەشداری بەربڵاوی نەتەوەی فەلەستین لە ناڕەزایەتی گەڕانەوە بۆ چواردەیەمەین هەینی بەردەوام نیشانەی مافی گەڕانەوە و داکۆکی ئەو نەتەوە لە سەر شوناسی عەرەبی قودسە.

ناوبراو زیادی کرد کە ئەو ناڕەزایەتیانە نەخشەی نیشتمانی گەورە دادەرێژێت و فەلەستینییەکان لە هەر کوێ بن پێوەندیان دەدات بە فەلەستینی مێژووییەوە لە ڕێگای پێبەندی بە مافی گەڕانەوە.

لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: پەیامی ناڕەزایەتییەکان ئەوەیە کە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەزە، لای ڕۆژئاوایی، ناوچە داگیرکراوەکانی ١٠٤٨ و دەرەوە یەکپارچەن و چارەنووسی هاوبەشیان هەیە، ئەبێ تەواوی منداڵانی نەتەوەی فەلەستین لە ئەو چالاکییە شۆڕشگێرانەدا بەشداریان هەبێت تا بتوانین چارەنووسی هاوبەشی خۆمان بە دەستی خۆمان بنووسینەوە.

هەزاران فەلەستینی دوێنێ هەینی لە کەرتی غەزە ئامادە بوون تا لە ناڕەزایەتی گەورەی گەڕانەوەی ئەوم هەفتە لە ژێر ناو یەکێتی خوێن و چارەنووسی هاوبەش بەشداری بکەن.

News Code 19891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =